شوبات 27, 2021 08:01 Asia/Tehran
  • فواد حسێن ئەمڕۆ دەگاتە تاران

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق شەوی هەینی لە سەفەری " فواد حسێن " وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ تاران لە رۆژی شەممەدا هەواڵی دا.

ئەحمەد ئەلسەحاف ڕایگەیاند ، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ بۆ دیدار وگفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تاران دەکات .

بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق فواد حسێن لەم سەفەرە یەک ڕۆژەدا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی پێوەندی دوو لایەنە ودۆخی ناوچەکە ڕاوێژکاری دەکات.

ئەمە دوهەمین سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تارانە بە درێژایی ئەم مانگەی زایینی . وەزیری دەرەوەی عێراق ، سێی  شوباتیش بە سەفەرکردن بۆ تاران لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوان " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە و عەلی شەمخانی دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران دیدارو گفتوگۆی کردبوو.

سەرپەیڤ