شوبات 28, 2021 06:39 Asia/Tehran
  • جەختی زەریف لە سەر بەڵێنمەندیی ئێران لە ھەمبەر سەقام و پاوەجێیی لە عێراق دا

«موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «فۆئاد حسەین» ھاوتای عێراقیی خۆی لە سەر بەڵێنمەندیی ئێران بەرامبەر بە سەقام و پاوەجێیی لە عێراق دا ،پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، زەریف لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: لەو دیدارەدا ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی ھاوکاریی سیاسی، ئابووری و ئاڵووێری سنووریی ئێران و عێراقخرایە بەر باس و لێکدانەوە.

زەریف ھەنگاوی پڕمەترسیی ئەمریکا لە ھێرش کردنەسەر ھێزەکانی عێراق لە ناوچە سەر سنوورییەکانی  عێراق و سووریای ئیدانەکردو ئەو ھێرشە نایاساییانەی بە پێشێلکەری سەروەری و دەستەڵاتی ئەو وڵاتە لێک دایەوە.

بەڕێزی ھێرش و ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە نێوخۆی خاکی عێراێی بە جێگای گومان زانی و وای بۆچوو کە بۆی ھەیە بە مەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و شێواندنی سەقام و ئاسایشتی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتبن.

وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەو دیدارەدا باسی ئامادە بوونی بەغدای کرد بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاراندا.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی یەک ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەمە دووھەمین سەردانی «فۆئاد حسەین» بۆ ئێرانە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو.

سەرپەیڤ