نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی : ئێران لە ساز کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە
ئادار 01, 2021 08:38 Asia/Tehran
نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی لە ئێران جەختی کرد ئێران لە ساز کردنی ڤاکسیی کۆرۆنا یەکێک لە پێلتفڕۆمەکانی سەرکەوتووی ناوچە دەبێت .
کریستوف هەمیلمەن نوێنەری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە ئێران ڕۆژی یەکشەمە وتی : ئیمکاناتی ئێران زۆر پێشکەوتووە و دەتوانێ یارمەتی بە وڵاتانی دیکەش بدات . نوێنەری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی وتی : ئیمکانات لە شارو گوندەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا بە باشی دابەشکراوە .
بە وتەی کریستوف هەمیلمەن وتی : ستافی پیزیشکی و فەرمانبەرانی نەخوشخانەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر سەرکەوتوو بوونە .
سەرباری بایکۆت و تەگەرەنانەوەی ئەمریکا ، پسپوڕان و شارەزایانی بواری تەندروستیی لە ئێران توانیویانە تاقیکردنەوە و تۆمارکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتوانە ئەنجام بدەن .