ئادار 04, 2021 06:13 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی زانای خەباتکار «قازی شێخ ئەحمەد ئەلزەین»

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، کۆچی دوایی سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمان لە لوبنانی سەرەخۆشیی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، کۆچی دوایی زانای خەباتکار «قازی شێخ ئەحمەد ئەلزەین» سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان لە مامۆستایانی ئایینیی بەڕێز و کەس و کارو ھۆگران و قوتابیانی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆشی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: بەزەڤانیی بەرپرسانە و زانایانەی بەڕێزی لە بزوتنەوەی ئیمام خومەینی(رە) و بەرخۆدانی دژی بەرەی ئیستیکبارو زایونیزم و یاوەری کردنی پاوەجێی لە خەباتی دژی ئیستیکباریی گەلانی ناوچەکە بە درێژایی ساڵانێکی دوورودرێژ، قەت لە بیری مێژووی خۆڕاگری ناچێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: من وێڕای سەرەخۆشی کردنی دووبارە لە جەماوەری لوبنان و بەتایبەت ھاوڕێیان و ھاومەتەرێزەکانی بەڕێزی لە نێو کۆمەڵەی موسڵمانانی لوبنان، ڕەحمەت و لێبوردنی ئیلاھی بۆ خوالێخۆشبووە لە خوداوەندی تاقانە داوا دەکەم.

شێخ «ئەحمەد ئەلزەین» لە مامۆستایانی ئایینیی ھەڵکەوتەی سوننەو قازیی شەرعی پێشووی شاری سەیداو سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان بوو.

بەڕێزی  بە ھەڵوێستە دژی زایونییەکانی لە ناوچەکە دەناسراو بەرخۆدانی بە تاکەڕێگای ڕزگارکرانی قودس دەزانی و لەو ڕێبازەش دا گەلێک جار لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ھێرشی تیرۆریستیی کرابووە سەر و ئازار درا بوو.

شێخ «ئەحمەد ئەلزەین» ڕۆژی سێ شەممە کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ