ئادار 04, 2021 06:30 Asia/Tehran
  • ئامادە کرانی بەرنووسی تەبایی نامەی ھاوکارییە سەربازی و ئاسایشتییەکانی نێوان ئێران و عێراق

یاریدەری ئاسایشتی و ئینتیزامیی وەزیری نێوخۆی ئێران باسی ئامادە کرانی بەرنووسی تەبایی نامەی ھاوکاریی سەربازی و ئاسایشتیی کرد لە نێوان ئێران و عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حسەین  زوڵفەقاڕی» یاریدەری ئاسایشتی و ئینتیزامیی وەزیری نێوخۆی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «عەبدولحەلیم فاھیم ئەلفەرھود» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری نێوخۆی عێراق لە تاران، وتیشی: بەرنووسی تەبایی نامەی ھاوکارییە سەربازی و ئاسایشتییەکانی نێوان دوو وڵات ئامادە کراوەو دوای ھاواھەنگی لەگەڵ سەرچاوە یاساییەکانی ھەردووک وڵات لە کۆبوونەوەی وەزیرانی نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق یەکلایی دەکرێتەوە.

زوڵفەقاڕی وتیشی: بە ئامادە کران و یەکلایی بوونەوەی ئەم تەبایی نامەیە بەستێنی ھاوکاریی زیاتر لە بوارەکانی ئاسایشتی، ئینتیزامی و سنووری و ھەروەھا کاروباری ھاوپەیوەند بە زیارەتکاران و ئاڵووێری سنووری و بازرگانی خۆش دەکرێ و ھاریکاریی زیاتر لە نێوان دوو وڵات بەدی دەکەین.

«عەبدولحەلیم فاھیم ئەلفەرھود» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری نێوخۆی عێراقیش وتی: لە بارەی خەباتی دژی تیرۆریزم و تاوانە گەڵاڵەکراوەکان، خەباتی دژی ماددە ھۆشبەرەکان و گۆڕینەوەی زانیاری لە مەڕ تاوانباران و ئاسایشت لە سنوورە ھاوبەشەکان وتووێژی باش ئەنجامی گرتووە.

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری نێوخۆی عێراق وتیشی: ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری کاروباری پۆلیس، ھاتوچۆی شارومەندان، ئەربەعین و خەباتی دژی تیرۆریزم لە گرینگترین تەوەرەکانی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دا بووە.

سەرپەیڤ