ئادار 05, 2021 07:47 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: سەرەنجام ژیرایەتی جڵەوی کاروباری  ئەنجومەنی بڕیاردەرانی گرتە دەست

ھاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی دەنگوباسی کشانەوەی ترۆئیکای ئەورووپا لە مەڕ ئاراستە کردنی بڕیارنامەیەکی دژی ئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، نوێنەری ئێران لە ڤییەنا ڕایگەیاند: سەرەنجام ژیرایەتی جڵەوی کاروباری ئەنجومەنی بڕیاردەرانی گرتە دەست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم غەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا، ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا نووسی: دوابەدوای ئەو ھەموو ڕاوێژە چڕوپڕەی کە لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەنجامی گرت، لە ئۆتادا تروسکاییەکی ھیوا بۆ پێشگرتن بە سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکی ناپێویست دەرکەوتووە.

پێشتر پەیامنێری باڵای «واڵ ستریت» ژۆڕناڵ باسی کشانەوەی ترۆئیکای ئەورووپای کرد بوو بۆ ئاراستەکردنی بڕیارنامەیەکی دژی ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی.

«نۆرمەن لارێنس» لە توییتێکدا نووسی: ھێندێک دەنگ و باس دەگاتە گوێ کە گوایە بڕیارنامەی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا واتە بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا دژی ئێران ئیدی ڕادەستی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ناکرێت و لێی کشاونەتەوە.

ناوبراو ھەر تۆزێک دوای ئەوە لە توییتێکی دیکەش دا نووسی: پشتڕاست کرانەوەی ئەو ھەواڵەی لە سەرچاوەکانی دیکەش دا بینیوە.

سەرپەیڤ