ئادار 09, 2021 01:58 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی موسا کازم(ع)

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی مارسی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی موسا کازم(ع) ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھانە.

حەزرەتی ئیمامی موسا کازم(ع) لە قوتابخانەی گەورەی زانستیی باوکی بەڕێزی حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق(ع) کە زاناگەلێکی زۆر تیای دا ئامادەی بوون، بەشداریی دەکرد و بە بەھرە وەرگرتن لە فەزیلەتەکانی باوکی لە تایبەتمەنیگەلێکی باڵای ئاکاریی وەک پارێزکاری، خۆڕاگرتن، بوێری و دادخوازی بوو بە ھێمتو سەرمەشقێکی ھەڵکەوتەو بەرچاو.

ئیمامی موسا کازم(ع) نزیکەی ٣٥ ساڵ ئیمامەتی موسڵمانانی بە ئەستۆ بوو، ماوەیەکی زۆری ئەم ساڵانەی لە بەندیخانەو دوورخرانەوەدا دابووە سەر. ئەم ھەل و مەرجەش وا دەر دەخات کە لە سەردەمی بەڕێزی دا تەنگ پێ ھەڵچنینی دەستەڵاتدارانی عەبباسی بە بنەماڵەی عیسمەت و تەھارەت(ع) پەرەی سەند بوو.

ئەوەی وا  ئیمامی موسا کازم(ع)ی دژی وەھا ھەل و مەرجێک ھان دەدا، ئەو دەستەڵاتە گەندەڵە سیاسی و کۆمەڵایەتییە بوو کە بەسەر موسڵماناندا زاڵ ببوو و لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا، ئیمام زانست و ئاگاداری و وریا بوونەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی پەرە پێ دەداو شێوازی دەستەڵاتدارانی بەنی عەبباسی بە پێچەوانەی بایەخە ئیسلامییەکان دەزانی.

«ھارۆنۆڕڕەشید» لە خەلیفەکانی عەبباسی دەستەڵاتداری ئەو کات کە نەیدەویست خەڵک لە دەریای بێ پەڕی زانست و فەزیلەتی حەزرەتی موساکازم(ع) بەھرە وەربگرن، لە ئەنجامی پیلانێک ئەو حەزرەتەی لە زینداندا دەرمانداو کردو سەرەنجام ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان لە تەمەنی ٥٥ ساڵی دا لە ساڵی ١٨٣ی کۆچیی مانگی شەھید کرا.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی موسا کازم(ع) لە ھەموو موسڵمانان و تازیەبارنی ئەو حەزرەتە سەرەخۆشی دەکات.

سەرپەیڤ