ئادار 09, 2021 19:34 Asia/Tehran
  • ئێران بەرھەمھێنەری گەورەی ڤەکسینی کۆرۆنا

وەزیری تەندروستیی ، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران جەختی کرد، ئێران دەبێتە بەرھەمھێنەری گەورەی ڤەکسینی کۆرۆنا.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستیی ، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە وتی: ڤەکسین چێکردنی ئێران ڕێگای بۆ سانا کراوە.

وەزیری تەندروستیی ، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران  وتیشی: «ئەنیستیتۆی پاستۆر» لە بەھاری ساڵی تازەدا« خاکەلێوەی ١٤٠٠» ڤەکسین بەرھەم دێنێ و ڤەکسینەکەی تاقمی «بەرەکەن»یش ئامادە دەکرێ و ئینجا کۆمپانیاکانی دیکەش بەلەز خەریکی پێشکەوتنن لەم بوارەدا.

«سەعید نەمەکی» ھەروەھا وتی: لە تەواوی  دنیادا ڤەکسین کەمە و تەنانەت ئەگەر لە ئەندازەی تاقیگەش دا بەرھەم بھێندرێت، دەرزی و کەرەستەی لاوەکی کەم بووەتەوەو ھەتا بەرلە بەرھەمھێنانی نێوخۆ بۆ دابین کردنی ڤەکسین ڕێگای ھاوردە دەگرینەبەر.

بە قسەی وەزیری تەندروستیی ، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ، بەم زووانە ٤٠٠ ھەزار ژەم ڤەکسینی کۆرۆنا لە ھیندەوە دەگاتە ئێران.

سەرپەیڤ