ساڵحی: فەتوای ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی حەرام بوونی بۆمبای ناڤۆکی قسەی یەکجاریی ئێرانە
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «پی بی ئێس»ی ئەمریکا وتی:فەتوای ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی حەرام بوونی بۆمبای ناڤۆکی قسەی یەکجاریی ئێرانە.
«عەلی ئەکبەری ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «پی بی ئێس»ی ئەمریکا کە بەشێکی بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە: قسەی یەکجاریی ئێران لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە کراوە، بەڕێزی فەتوایەکی دەرکردووە کە نەک ھەر بڕیارێکی ئایینییە، بەڵکو قسەشی لە سەر ناکرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی: ھەرکەس بۆی ھەیە لە بارەی بۆچوون و کەڵکەڵەکانیەوە قسە بکات، بەڵام لە کردەوەدا، ئێمە دەبێ ئەوە ڕاپەڕێنین کە فەتوا فەرمانمان پێ دەکات.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و مانەوەی ئێران لە میکانیزمەکەدا وتیشی: بۆ لە خۆمانی ئاڵۆز دەکەین، ئەوەی لە بەرجام کشاوەتەوە دەبێ سەرەتا بگەڕێتەوە.
ساڵحی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کێشەی ناڤۆکی کێشەیەکی دەستکردو ساختەیە، جەختی کرد: ئەم بابەتە پرسێکی تەکنیکی بوو کە کرایە سیاسی، بۆیە ناچارین بۆ چارەسەر کردنیشی ئامێری سیاسی بەکار بێنین.