ئادار 12, 2021 02:41 Asia/Tehran
  • زەریف: دەوڵەتی ئەمریکا سیاسەتی ھەرەس ھاتووی ترەمپ پێ و شوێن دەگرێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە توییتێردا نووسی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ھەمان سیاسەتی ھەرەس ھاتووی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە پێ و شوێن دەگرێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: ڕێگری کردن لە گوێزرانەوەی پارەدەست بەسەر گیراوەکانی ئێران لە کۆریای باشووری ئەوەی دەرخست کە، دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ھەمان سیاسەتی ھەرەس ھاتووی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەووڵاتە پێ و شوێن دەگرێت.

زەریف وێڕای ڕەخنە گرتن لە وتەکانی «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی سامەنە دەست بەسەرگیراوەکەی ئێران لە کۆریای باشووری نووسی: دەوڵەتی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە نەک لە سیاسەتی ھەرەس ھاتووی ئەوپەڕی گوشار بەڵکو لە دیپلۆماسی داکۆکی دەکات.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرباری ئەمەش «ئانتۆنی بلینکێن» شانازیی بەوە دەکات کە ڕێگرە لە بەردەم گوێزرانەوەی سامان و دارایی ئێران لە کۆریای باشوورەوە  بۆ ڕێرەوی سوییسڕا ، ئەو ڕێڕەوەی کە بەس بۆ خۆراک و دەرمانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا باسی ئەوەشی کردووە کە، دووپات بوونەوەی ھەمان سیاسەتی کۆنی «ئەوپەڕی گوشار» دەرەنجامی تازەی لێ ناکەوێتەوەو تاکە ڕێگا ھەمان بەڵێنمەندی و کردەوەیە.

سەرپەیڤ