خەتیب زادە: شەش ساڵ تێپەڕیوەو خەیاڵی بەتاڵی داگیرکردنی سێ حەوتەیی یەمەن وەدی نەھاتووە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕاگیرانی دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبسنتان بۆ سەر یەمەن و گەمارۆدرانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە توییتێکدا نووسی:شەش ساڵ تێپەڕیوەو خەیاڵی بەتاڵی داگیرکردنی سێ حەوتەیی یەمەن وەدی نەھاتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژڕی پێنج شەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی کارگێڕی بەرنامەی جیھانیی خۆراک لە بارەی قات و قڕی لە یەمەن و ھەروەھا بوردومان و گەمارۆی جەماوەری یەمەن لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمان بە سەرکردایەتیی عەرەبستانەوە نووسی: عەرەبستانمی سەعودی بە پێشێلکردنی بنەمای ئاکاری جارێکی تر خەڵکی گەمارۆدراوو توشی قات و قڕی ھاتووی یەمەن بوردومان دەکات.
وتیشی:عەرەبستان دەبێ ئەم قەڵاچۆیە ڕاگرێت وئەم شەڕەی دژی موسڵمانان و عەرەبەکان کۆتایی پێ بێنێ.
جێگای ئاماژەیە کارگێڕی بەرنامەی جیھانیی خۆراک وێڕای ئاماژە کردن بە قات و قڕی لە یەمەن دا وتویەتی: زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار منداڵ توشی باری خراپی خواردنن و ئەگەر بە پەلە دەرمان نەکرێن گیانیان لە دەست دەدەن.