ئادار 12, 2021 14:06 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: شوێنھاتەکانی بایکۆت، ھەروەک تیرۆریزم و تاوانی جەنگییە

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: شوێنھاتە بەربڵاوو کاولکازرو درێژماوەکانی بایکۆتیش ھەر بە قەدەر تیرۆریزم دڕندانەو بە قەدەر تاوانی جەنگی و تاوانی دژی مرۆڤانە، سامناکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «مەجیڕ تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە تەوەرەی  برسیەتی و قات و قڕی لە تێکھەڵچوونەکاندا بەڕێوە چوو، وتیشی: بۆ بەرنگاربوونەوەی ناھێمنیی خۆراک لە جیھاندا، ھەڵگیرانی گەمارۆو بایکۆتەکان و ھێزمەند کرانی ھاوکاریی نێونەتەوەیی پێویستە.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: بە پێی مافی نێونەتەوەیی مرۆڤ، دەستەبەرکرانی دەستڕاگەییشتنی خەڵکی سڤیل بە خۆراک لە تێکھەڵچوونی چەکدارانەو داگیرکاری، پێویستەو بەبرسیەتی ھێشتنەوەی خەڵکی سڤیل وەک گۆپاڵێکی شەڕ قەدەغەیە.

تەخت ڕەوانچی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ بابەتێک پێویست تر لە ھەڵگیرانی دەستبەجێی گەمارۆی دژی مرۆڤانەی سەر جەماوەری یەمەن و پێچرانەوەی گەمارۆی نایاسایی غەززە نییە، داسەپێندرانی گەمارۆو بایکۆتی وەک ھۆکارێکی سەرەکیی ناھێمنیی خۆراک ھێنایە ئەژمارو تیشکی خستەسەر بایکۆتەکانی ئەمریکاش لەمەڕ پێشگرتن بە دەستڕاگەییشتنی ئێران بە خۆراک، داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی و ھەروەھا لاوازکردنی تواناییەکانی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆشی کۆرۆنا.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: وڵاتان نابێ لە ئامێری توندوتیژو نامرۆڤانەی ئابووری و سیاسی بۆ گوشارخستنەسەر دەوڵەتانی دیکە کەڵک وەربگرن و دەبێ لابران و ھەڵگیرانی بایکۆتەکان وەک ھەنگاوێکی سیاسی لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی ناھێمنیی خۆراکی ڕەچاو بکرێت.

سەرپەیڤ