ئادار 14, 2021 14:16 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تەقەمەنی دەسکرد لە بانە 2 کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژاندنەوە و راژەکاریەکانی شارەوانیی بانە راگەیاند : تەقینەوەی تەقەمەنی دەسکرد لە گەڕەکێکی ئەم شارە 2 کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ئیرنا له‌ زاری سالار به‌ستامی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شاری بانه‌  بڵاویکردۆته‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌کی " بانه‌کۆن" له‌ شاری بانه‌ چه‌ند که‌سێک سه‌رقاڵی دروستکردنی بۆمبی ده‌ستکرد بوون که‌  بۆمبه‌که‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو که‌س کوژراون و که‌سێکی دیکه‌ش برینداربووه.

به‌ستامی باسی له‌وه‌شکردووه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا خانوویه‌کی دوو نهۆمی به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و هێزه‌کانی فریاکه‌وتن توانیویانه‌ که‌سێک له‌ ژێر دارو پردوی خانووه‌که‌دا بووه‌ ڕزگار بکه‌ن.

ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ سه‌رقاڵی دروستکردنی بۆمبی ده‌ستکرد بوون بۆ مه‌راسیمه‌کانی چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز که‌ له‌ئه‌نجامدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و دوو کوژراو و بریندارێکی لێکه‌وته‌وه‌.

 

سەرپەیڤ