ئادار 15, 2021 23:26 Asia/Tehran
  • گەیاندنی پەیامی ئەحواڵپرسیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بەشار ئەسەد

راوێژکاری باڵای رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ، لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی نوێی سوریا لە تاران ، پەیامی ئەحواڵپرسی و ئاوات خواستنی تەندروستیی رێبەری شۆڕش بۆ سەرۆک کۆماری سوریای پێگەیاند .

عەلی ئەکبەڕ ویلایەتی ، ئەمڕۆ دوشەممە لە دیداری شەفیق دیوب باڵیۆزی نوێی سوریا لە ئێران  پەیامی ئەحواڵپرسی و ئاوات خواستنی تەندروستیی رێبەری شۆڕش بۆ سەرۆک کۆماری سوریای پێگەیاند . 

ویلایەتی وێڕای پەسندانەوەی بەشار ئەسەد وەک رێبەرێکی بەھێز و ئازا ، گوتی : ھاریکاریی دوو حکومەت و گەلی مەزنی ئێران و سوریا روو لە گەشە و ستراتژیکە . 

ویلایەتی ئامادەیی ئێرانی بۆ ناردنی تیمی پزیشکیی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموون بۆ سەردانی سەرۆکی سوریا راگەیاند . 

باڵیۆزی نوێی سوریا لە ئێرانیش وێڕای رێزگرتن لە پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی و داکۆکیەکانی بەڕێزیان گوتی : تەندروستیی سەرۆکی سوریا روو لە باشبوونە.

سەرپەیڤ