ئادار 16, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • ڕوونوێنی لە پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای «فەخرا»

قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای «فەخرا» دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد کەریمی» بەڕێوەبەری پرۆژەی  پێکوتەی ئێرانیی  «فەخرا» ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی ڕوونوێنی لەم پێکوتەیە وتی: ڕەوتی توێژینەوەو پەرە پێ دانی پێکوتەی «کۆڤیدی_١٩» لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکراو بە جیاکردنەوەی ئەم ڤایرۆسە لەنێوان ٣٥ ھەزار نمونەی نەخۆشانی ئێرانی و کێڵانی سی ئیزۆلەی گونجاو یەکەم تۆوی پێکوتەکە لە نێوانیاندا ھەڵبژێردراو بەرھەم ھات.

کەریمی وتیشی: ڕەوتی بەرھەمھێنانی کێڵانی خانە، ئاوێتەکردن، پەرە پێ دان، جیاکردنەوەو ڕەسەن کردن، لە گۆخستن و فۆرمولاسیۆن لە ماوەیەکی کەم دا ئەنجامی گرت و پاشان تاقیکردنەوەی لە سەر ئاژەڵ و ھەموو جۆرە تاقیکارییەک لە ڕووی کوالیتەوە ئەنجامی گرت.

بەڕێوەبەری پرۆژەی «فەخرا» بە دەربڕینی ئەمەی کە دوای تێپەڕکرانی قۆناغەکانی تاقیگەیی و تاقیکردنەوە لە سەر ٦٥٠ سەرئاژەڵ لە چەشنی جۆربەجۆر، بێ زیان بوون و کاریگەریی پێکوتەکە سەلمێندرا، وتیشی: ھاوکات کاری دیزاین و دروست کردنی کارگەی بەرھەمھێنانی بەرفراوانی ئەم پێکوتەش دەستی پێکراوەو بە ھیواین ھەتا ھاوین بگاتە قۆناغی بەرھەمھێنان.

سەرپەیڤ