ئادار 17, 2021 06:31 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران بە پێچەوانەی بریتانیاو ھاوپەیمانەکانی لەوباوەڕەدایە کە ھەموو چەک و چۆڵێکی ناڤۆکی دەبێ خاشەبڕ بکرێت

وەزیری دەزرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە نیگەرانیی «بۆریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە بەرنامەی ئاشتیی ناڤۆکیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی لەندەن و ھاوپەیمانەکانی لەو باوەڕەدایە کە ھەموو چەک و چۆڵێکی ناڤۆکی و کۆکوژ دەبێ لەنێو ببردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەزرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێردا نووسی: «بۆریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەوپەڕی دووفاقی و مەرایی کارییەوە ھەر لەو ڕۆژەدا وا ڕادەگەیەنێت وڵاتەکەی جبەخانە ناڤۆکییەکەی خۆی پەرە پێ دەدات، نیگەرانیی خۆی لە بارەی چێکرانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە ئێراندا دەردەبڕێت.

زەریف لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە کە،بە پێچەوانەی بریتانیاو ھاوپەیمانەکانی ئێران لەو باوەڕەدایە کە ھەموو چەک و چۆڵێکی ناڤۆکی و تەواوی چەکە کۆکوژەکان دڕندانەن و دەبێ لەنێو ببردرێن.

لەندەن ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە، بەنیازی پەرە پێ دانی جبەخانە ناڤۆکییەکەیەتی.

سەرپەیڤ