ڕۆحانی بەڵگەی تۆکمەوتەواوی زانست و تەکنۆلۆژیای لە بواری بەرەڤانی و ئاسایشت ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394249-ڕۆحانی_بەڵگەی_تۆکمەوتەواوی_زانست_و_تەکنۆلۆژیای_لە_بواری_بەرەڤانی_و_ئاسایشت_ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیریی ئێران پەسەند کراوەی «بەڵگەی تۆکمەوتەواوی زانست و تەکنۆلۆژیای لە بواری بەرەڤانی و ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران» کە لە ئاراستەی دەستڕاگەیاندن بە دەستەڵاتی زانستی و تەکنۆلۆژیای بواری بەرەڤانی و ئاسایشتی وڵات تێپەڕێندراوە، ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2021 04:11 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی بەڵگەی تۆکمەوتەواوی زانست و تەکنۆلۆژیای لە بواری بەرەڤانی و ئاسایشت ڕاگەیاند

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیریی ئێران پەسەند کراوەی «بەڵگەی تۆکمەوتەواوی زانست و تەکنۆلۆژیای لە بواری بەرەڤانی و ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران» کە لە ئاراستەی دەستڕاگەیاندن بە دەستەڵاتی زانستی و تەکنۆلۆژیای بواری بەرەڤانی و ئاسایشتی وڵات تێپەڕێندراوە، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیریی ئێران، لە ڕاگەیاندنەکەی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیریی ئێران بۆ دامەزراوەکانی ھاوپەیوەند ھاتووە: ھێزە چەکدارە شۆڕشگێڕو دەستەڵات خولقێنەکان لە چوارچێوەی ھزری شۆڕشی ئیسلامی و لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئامانج و مەبەستەکانی، ھێڵی پێشەوەی چالاکی و لەو نیشانانەی دەستەڵاتی گەل دێتە ئەژمار. ئینجا زانست و تەکنۆلۆژیاش ھانەیەکی سەرەکیی پێشکەوتنی وڵات لە ھەنگاوی دووھەمی شۆڕشی ئیسلامی دایە گە دیارە ئەم بابەتە لە بواری بەرەڤانی و ئاسایشتی وڵات گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیەو پێویستی بە گەڵاڵەڕێژییەکی ڕێک و پێک و تۆکمەتەواوە.

بەرھەمھێنانی زانست و تەکنۆلۆژیا، ژیانی شۆڕشگێڕانەو ھەوڵی جیھادی لە ئاراستەی پێشکەوتنی زانستیی شۆڕشی ئیسلامی، ھاوژینیی ئاشتیانە لەگەڵ ئەوانەی وا دوژمن نین و ھاوکات بەرنگاربوونەوەی دوژمنان لە ئاراستەی ئامانجەکانی زانستی بەرەڤانیی شۆڕشی ئیسلامی لەو بنەماو بایەخانەی ئەم بەڵگەیە دێنە ئەژمار.