فەرمانی تایبەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ڕاگەییشتن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە شاری «سی سەخت»
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کاتی بەسەر کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە تێکەوتووەکانی شاری «سی سەخت» باسی فەرمانی تایبەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کرد بۆ ڕاگەییشتن بەم شارە.
سەرلەشکری پاسدار «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە تێکەوتووەکانی شاری «سی سەخت»ی سەر بە پارێزگای کۆھگیلۆیەو بوێر ئەحمەد» گەییشتووەتە ئەم شارە باسی فەرمانی تایبەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کرد بۆ ڕاگەییشتن بەم شارە بوومەلەرزە تێکەوتووە.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەم زووانە ٣٠٠ کانێکس لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەھێنرێتە ئەو ناوچەیە.
سەرلەشکر«حسەین سەلامی» ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی بۆ ئەم پارێزگایەی بەسەرکردنەوەو ئاگادار بوونەوە لە دۆخی شارستانی بوومەلەرزە تێکەوتووی «سی سەخت» ڕاگەیاندو وتیشی: بە ئەنجام دانی ھێندێک چالاکی کە دەتوانێ ھەتا ڕادەیەک لە گرقتی ئەو خەڵکە لێقەوماوە کەم کاتەوە، لە تەنیشتیاندا دەمێنینەوە.
بوومەلەرزەیەکی پێنج پۆیینت شەش ڕیختەری کاتژمێر دەو پێنج خولەک و سی و چوار چرکەی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ شاریس «سی سەخت»ی ناوەندی شارستانی «دێنا» لە پارێزگای کۆھگیلۆیەو بوێر ئەحمەدی ھەژاند.