ئادار 19, 2021 08:10 Asia/Tehran
  •  ٢٩ی ڕەشەمە ساڵگەڕی بەنیشتیمانی کرانی پێشەسازیی نەوتە لە ئێراندا

ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی ڕەشەمە «١٩ی مارس» ساڵگەڕی بەنیشتیمانی کرانی پێشەسازیی نەوتە لە ئێراندا.

70 ساڵ لەمەبەر لە ئاوا ڕۆژێکدا خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسیی ئێراندا بەدی ھات ئەویش بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئەم وڵاتە بوو کە لە ڕاستی دا بەرھەمی ڕاپەڕینێکی مێژوویی و خەباتێکی بێ وچان و دژوار بوو.

گەڵاڵەی  بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران بیستەمی مارسی ساڵی ١٩٥١ بە پێشنیاری ئەندامانی لێژنەی نەوت لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پەسەند کراو نەوتی ئێران بە شێوەی فەرمی کرا بە نیشتیمانی.

دوای خولێکی ئاڵۆزی سیاسی، ھاوکات لەگەڵ  بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران، دەستی بریتانیا لە پیشەسازیی نەوتی ئێران بڕاو ئەمەش بووە ھۆی کشانەوەی بەرەبەرەی بریتانیەکان لە ناوچەکە.

بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران ھەروەھا خاڵێکی وەرچەرخانیش بوو لە مێژووی ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاش. بە نیشتیمانی کرانی ئاوەڕۆی سوئیز لە میسر بە ڕابەرایەتیی «جەمال عەبدولناسر» یش ھەر لە بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێرانەوە سەرمەشقی وەرگرت.

 

سەرپەیڤ