نیوە شەوی ئەمشەو ، کاتژمێری فەرمیی ئێران دەگۆڕدرێ
ئادار 21, 2021 10:29 Asia/Tehran
کاتژمێری فەرمیی لە ئێران ، کاتژمێرێک دێتە پێش.
بە پێی یاسای پەسەندکراوی ساڵی 1368 ی ھەتاوی ، کاتژێری فەرمیی ئێران لە کاتژمێر 24 ی ئەمشەو یەکی خاکەلێوە یەک کاتژمێر دێتەپێشەوە.
بە پێی یاسا ، کاتژمێری فەرمیی ئێران ھەر ساڵ لە کاتژمێر 24ی رۆژی یەکەمی خاکەلێوە یەک کاتژمێر دێتەپێشەوە و لە کاتژمێر 24 ی رۆژی30( سی) خەرمانان دەگەڕێتەوە باری پێشوو .
ئەم کارە بە مەبەستی سوود وەرگرتنی زیاتر لە کاتی روناکیی رۆژ ئەنجام دەبێت .