ئادار 24, 2021 17:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بڕیارنامەی دژی ئێرانیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژێنێڤ، سەبارەت بە بڕیارنامەی دژی ئێرانیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و کەڵکاژۆیی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم بارەیەوە وشداریی دا.

«ئیسماعیل بەقایی ھامانە» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژێنێڤ ، وێڕای وشداریی دان لە بارەی  کەڵکاژۆیی  لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە لایەن ھێندێک لەو وڵاتانانەی کە ھیچ بەرتەسکی و چوازرچێوەیەک بۆ بەگۆپاڵ کردنی مافی مرۆڤ ناناسن، وتی: ھۆکارانی سەرەکیی بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەو لایەنگرەکانیان، ناتوانن بانگەشەی ئەوە بکەن کە بە نیازی ڕاگەییشتن بە مافی مرۆڤی گەلی ئێرانن.

بەقایی ھامانە وتیشی: بانگەشەی مەرایی کارانەی ئەوانە لەگەڵ ئەو ھەڵس و کەوتانەی کە دژی گەلی ئێران دەیکەن تەواو بە پێچەوانەیەو یەک ناگرێتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە دیاری کرانی ڕاپۆرتنێرێکی تایبەتی بۆ ئێران وتی: ئەمە لە لایەن ژمارەیەکی کەمی ئەو وڵاتانە بەسەر ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دا سەپێندراوە کە پێشینەیەکی ھەرە دوورودرێژیان لە دژایەتی کردنی ئێراندا ھەیە.

بە قسەی «بەقایی ھامانە» ھێندێک لە وڵاتانی وەکو ئەمریکاو بریتانیا بە کەڵکاژۆیی بەربڵاو لە مافی مرۆڤ لەگەڵ وڵاتانی نەیاری خۆیاندا دەستیان کردووە بە پێکدادانی سیاسی.

لە چل و شەشەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ، بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی بریتانیا و چەند وڵاتی ئەورووپیی دیکە بۆ درێژ کردنەوەی ئەرکی ڕاپۆرتنێرە تایبەتەکەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بە دەنگی سیاسیی کەمتر لە نیوەی وڵاتانی ئەندام پەسەند کرا.

سەرپەیڤ