ئادار 25, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • توانایی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکەیە

فەرماندەری ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: توانایی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەمیری سەرتیپ «عەلیڕەزا سەباحی فەرد» فەرماندەری ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە ڕاپەڕاندنی فەرمان و تەگبیرەکانی سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، ساڵی ١٤٠٠ یش ھەروەکو ساڵی ڕابردوو بە کە کەرەستەوتفاقی خۆماڵی و ھێزمەندتر بەردەوام دەکەین.

فەرماندەری ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی: تەواوی کەرەستەو تفاقی ھێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵات خۆماڵییە.

ئەمیری سەرتیپ «عەلیڕەزا سەباحی فەرد» ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوون لە ناوچەی بەرگریی ئاسمانیی ڕۆژئاوای وڵات سەردانی بەشە جۆربەجۆرەکانی دەستەی بەرگریی ئاسمانیی «ھەمەدان»ی کرد.

سەرپەیڤ