ئادار 28, 2021 21:19 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی مەھدی(دخ)

سبەی دوشەممە 15 ی شەعبانی 1442 ی کۆچی ، رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی مەھدی(دخ) دوازدەھەمین ئیمامی شیعەکانی جیھان .

حەزرەتی مەھدی(دخ)  لە بەرەبەیانیی نیوەی شەعبانی ساڵی 255 ی کۆچی لە سامەڕا ھاتە سەر دونیا . 

باوکی بەڕێزی  ، ئیمام حەسەنی عەسکەری(ع) و دایکیشی ، نێرجس خاتوون بوو . 

لە ئێران ، ساڵھاتی لە دایکبوونی حەزرەتی مەھدی(دخ)  دەکرێ بە جەژن و خەڵکی بە سازدانی جەژن و دابەشینی شەربەت و شیرنی و مەولوود خوێنی ، شادمانی خۆیان نیشان ئەدەن بەڵام ئەمساڵ لەبەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، کۆڕ و کۆبوونەوە بەم بۆنەوە ئەنجام نادرێت . 

نیوەی مانگی شەعبان لە نێو کورددا بە جەژنی بەرات ناسراوە و بووەتە بۆنەیەکی ئایینی و بەرز رادەگیردرێ.

کەناڵی سەحەری کوردی بەم بونەوە پیرۆبایی لە ھەموو لایەک دەکات . 

 

سەرپەیڤ