ئادار 31, 2021 02:55 Asia/Tehran
  • ھۆگریی چەند وڵات بۆ ھاوکاری لە تاقیکردنەوەی پێکوتە ئێرانییەکەی «بەرەکەت»

کارگێڕی توێژینەوەی تایبەت بە پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا، وتی: وڵاتانی گردوپەڕمان ھۆگری ئەوەن کە بەشداریی قۆناغی سێھەمی تاقیکردنەوەی پێکۆتە ئێرانییەکەی کۆرۆنا واتە « کوڤ ئێران بەرەکەت» بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد ڕەزا ساڵحی» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: کۆمپانیای «شیفا فارمەد» و کۆمەڵەی «بەرەکەت» خەریکی لێکدانەوەی داخوازیی ئەم وڵاتانەن ھەتا ئەگەر بلوێ، ھێندێکئ لە وڵاتانی گردوپەڕیش بەشداری قۆناغی سێھەمی تاقیکردنەوەی ئەم پێکۆتەیە بن.

 کارگێڕی توێژینەوەی تایبەت بە پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا، وتیشی: ئەگەر گرێبەستێک مۆر بکرێت و پێکوتەکەش قۆناغی سێھەمی تاقیکردنەوەی لە سەر مرۆڤ بە سەرکەوتوویی بداتە سەر، ئەم وڵاتانەش دەتوانن لەم پێکوتەیە بۆ کوتانی گشتی لە وڵاتەکانیاندا کەڵک وەربگرن.

«ساڵحی» لە بارەی بێ مەترسی بوونی پێکوتە ئێرانییەکەش وتی: بێ زیان بوون و شوێنھاتی کەمی پێکوتەکە لە قۆناغی یەکەم دا ھەتا ڕادەیەکی زۆر ڕوون بووەوە، ھەتا ئێستا نزیکەی ١٠٠ خۆبەخش پێکوتەکەیان وەرگرتووە کە ھێندێک شوێنھاتی کەم تینی لێوە بەدەر بێت، توشی ھیچ گرفتێکی بەبڕشتانەی دیکە نەھاتوون.

سەرپەیڤ