ئادار 31, 2021 03:09 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ھێشتاش ھەر بەردەوامە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە تەنگژەی ئابووری و بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران لە ساڵی ڕابردوو وتی: دڕندەکاریی دەگمەن و تیرۆریزمی ئابووری دژی گەلی ئێران، ھێشتاش ھەر بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «حەسەن ڕۆحانی» ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بنکەی ڕێک کردنی بازاڕ وتی: ھەموان دەزانن کە بەرەوڕووی شەڕێکی دەگمەنی سێ ساڵەی ئابووری دژی وڵاتەکەمان بووین و تەواوی خاوەنڕایانی ناودارو گرینگیش دان بەوەدا دەنێن کە ئەگەر ئاوا شەڕێکی ئابووری بە سەر ھەر وڵاتێکی دیکەدا سەپێندرا با، ئابوورییەکەی توشی داڕمان دەھات.

وتیشی: ئێمە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بەرگەی ئەو ھەموو گرفتانەمان گرت، تەنانەت لە کەل و پەل و پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک لەوانە خۆراکیش دا ئەمریکییەکان خۆیانیان ھەڵقورتاندو لە زۆر ڕووەوە بایکۆتیان کردین. ئەمەش پەڵەیەکی پڕلەشەرمە بەناوچاوی ئەمریکاوە بە درێژایی مێژوو، واتە دڕندەکارییەکی دەگمەن و تیرۆریزمێکی ئابووری کە ھێشتاش ھەر بەردەوامە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە  تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو وتی: دوای شەڕی دووھەمی جیھانی وەھا گرفتێک لە دنبادا پێشینەی نەبووەو نزیکەی سەدەیەک واتە لە ساڵی ١٩١٨ بەولاوە کە زیاتر لە سەدساڵ دەکات دنیا وەھا تەشەنایەکی پڕمەترسیی بەخۆیەوە نەبینیوە کەوا ئەمڕۆ بووەتە پەتایەکی چەتوون تەواوی دنیای داگرتووە.

سەرپەیڤ