نیسان 02, 2021 01:52 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی سەردانی «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ تارانی کردووە لە بەرواری ٢٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتیشی: ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ڕاوێژە سیاسییەکانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا و بە پێی بانگێشتنی دکتۆر زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەنجام دەگرێت.

وتیشی: ڕاوێژ لە بارەی ڕەھەندی جۆربەجۆری پەیوەندیی دوو قۆڵی، پرسگەلی ناوچەیی، کاروباری ناوچەیی و بە تایبەت دوا ئاڵوگۆڕەکانی قەفقاز، سووریا، یەمەن و ئەفغانستان، ھاوکاریی دوو وڵات لە کۆڕو کۆمەڵە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و ھەروەھا بابەتگەلێکی گرینگ لەوانە بەرجام، بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوە یەک لابەنەکان و بایکۆتی نایاسایی ئەمریکا لە گرینگترین تەوەرەکانی دانوستانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵات دەبێ لەم سەردانەدا.

سەرپەیڤ