کوردێکی سەقزی بوو بە نوێنەری کومەڵی مانگی سوور لە ئەمریکای لاتین
نیسان 04, 2021 10:38 Asia/Tehran
کەریم هیمەتی، سەرۆکی کۆمەڵی مانگی سووری ئێران، دوکتۆر مستەفا ڕەشیدی وەکوو نوێنەری کومەڵی مانگی سووری ئێران لە ئەمریکای لاتین دەستنیشانکرد .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، لە دەقی ئەم ڕاسپاردەدا نووسراوە: بە بۆنەی لێهاتوویی و زانایی بەڕێزتانەوە وەکوو سەرۆکی ناوەندی تەندروستی لە وڵاتی ئیکڤادۆر هەڵبژێردراون، هیوادارین بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانتان بە باشی ئەم بەرپرسیارییەتیە جێبەجێ بکەن و بە پێی یاسای ئێران ئەرکەکە بەڕێوە بەرن.
دوکتۆر رەشیدی خەڵکی شاری سەقز و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرا لە زانکۆی پزیشکیی شەهید بەهەشتی تارانە.
ناوبراو ھەروەھا بە جاران لە بەرنامەی ساباتی سۆزی کەناڵی سەحەری کوردی وەک پزیشکی پسپۆڕ ئامادە بووە .