نیسان 04, 2021 12:29 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران : ھیچ دانوستانێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆمان لە گەڵ ئەمریکادا نیە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە هیچ جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نییە، وتی: ئێمە هیچ گەڵاڵەیەکی هەنگاوبەهەنگاومان قبووڵ نییە.

 

 سەید عەباس عێراقچی لە سەروبەندی سەفەر بۆ ڤیەنا وتی: ئەوەی کە لە کۆمیسیۆنی هاوبەش لە ڤیەنا شوێنی دەگرین ڕێک لەگەڵ هەڵوێستەکانی نیزام هاوتەریبە کە پێشتریش لەلایەن ڕێبەر و بەرپرسانیشەوە ڕاگێندراوە.

ناوبراو وتی: ئێمە لە ڤیەنا هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نابێت بەڵکوو لەگەڵ کۆمیسیۆنی هاوبەش و وڵاتانی 1+4 دانوستان دەکەین و داخوازی و مەرجەکانی خۆمان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگەیێنین.

جێگری  وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری دەرەوە گوتیشی: دەڵێین مەرجی ئێمە ئەوەیە کە سەرەتا ئەمریکا دەبێ هەموو بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ بکات و هەموو سزاکان هەڵوەشێنێتەوە و دوای سەلمانی ئەو مەرجانە ئێمەش دەگەڕێینەوە.

عێراقچی وتیشی: ئەگەر وڵاتانی 1+4 توانیان بە هەر شێوەیەک کە خۆیان دەزانن ئەمریکییەکان ڕازی بکەن سروشتییە کە ئێمەش دێینەوە سەر ڕێگای سەرەکی.

سەرپەیڤ