عێراقچی : بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە نیشتمانیەکان و نەهێشتنی بایکۆت وگەمارۆ، تۆسکاڵێک بەشک و گومان نابین
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت؛ بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانیەکان و نەهێشتنی بایکۆتەکان، تۆسقاڵێک گومان ناکەین.
سەیید عەبباس عێراقچی یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دا نووسی؛ لە جێ بەجێ کرانی فەرمانبەرێتییەکدا کە بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و نەهێشتنی بایکۆت و گەمارۆکان لەئەستۆمانە، تۆسقاڵێک شک ناکەین.
عێراقچی گوتیشی: بۆساتێکیش سەنگەر جێ ناهێڵین.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: بەپێی هەڵوێستە هەمیشەییەکانی نیزام و ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، هەوڵدان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل، خوێنی شەهیدان و ئارمانجەکانی شۆڕش هەتا دواهەناسە بەردەوام دەبێ و هیچ هەڕەشەیەک ڕێگرنابێ لەبەردەم پاشگەزبوونەوە لەو ڕێبازە.