نیسان 05, 2021 20:28 Asia/Tehran
  • گیرانی سیخوڕێکی ئیسراییلی لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران باسی گیرانی سیخوڕێکی ئیسراییلی و چەند سیخوڕی ھاوپێوەند بە ئاژانسە ئاسیایشیەکانی چەند وڵاتێک دەکات لە ماوەی ساڵی رابردوو لەم پارێزگەیە .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران لە نێو پەیامنێران دا لە بارەی گیرانی سیخوڕی ئیسراییلی و چەند سیخوڕی ھاوپێوەند بە ئاژانسە ئاسیایشیەکانی چەند وڵاتێک  لەم پارێزگەیدا گوتی : لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵات تەکفیریمان نیە و لەبەر ئەوە گرتنی تەکفیریەکان حاڵەتی نەبووە . 

گوتیشی : 19 کەس لە ئەندامانی سەرەکیی باندێکی دەسبڕینی رێکخراوی ئامادەکردنی چەکی بانکی و ساختەکردنی بەڵگەنامە گیراون . 

سەرپەیڤ