نیسان 05, 2021 22:35 Asia/Tehran
  • 800 ھەزار ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆریای باشوورەوە دەگاتە ئێران

سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی و دەرمانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ، رایگەیاند 800 ھەزا ژەم ڤاکسین لە کۆریای باشوورەەوە دەگاتە ئێران .

حسێنعەلی شەھریاری لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەری فارس دا گوتی : لە 24 کاتژمێری رابردودا 800 ھەزار ژەم ڤاکسین لە کۆریای باشووەرەوە دەگاتە ئێران . 

سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی و دەرمانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتیشی : لە جیھان دا ڤاکسینی کۆرۆنا بووە بە پرسێکی سیاسی بۆ جکومەتەکان و بە دادگەرانە دابەش ناکرێت . 

بە وتەی شەھریاری وڵاتانی وەک بریتانیا تا 5 ئەوندەی پێداویستیان بە ڤاکسین ، وڵاتێکی وەک کەنەدا تا نزیکەی 10 ئەوەندەی پێداویستیان پاشەکەوتیان کردووە و ھیچیش نادەن بە رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی بۆ دابەشکردن لە نێو وڵاتان .

گوتیشی : نزیکەی 100  وڵات لە جیھان دا ھەن کە تا ئێستا تەنانەت یەک ڤاکسینیشیان وەرنەگرتووە . 

سەرپەیڤ