نیسان 08, 2021 11:15 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەوبەرایەتیی ئێران دراوسێکانیەتی

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای سودمەند وەسف کردنی دیدارو دانیشتنەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی کازاخستان لە گەشتە ناوچەییەکەی بۆ ئاسیای ناوەندی، دراوسێکانی ئێرانی بە ئەولەوییەتی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی توییتێرەکەی دا بڵاوی کردەوە، نووسی: لە کازاخستان لە سێھەمین ئامانجی دیدارە دیپلۆماسییەکانی دا ، کۆبوونەوەی پڕکاکڵی باشی لەگەڵ «قاسم جومرەت توکایۆف» سەرۆک کۆماری کازاخستان و «موختار تیلۆبردی» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ھەبوو.

زەریف وتیشی: ھەردووک وڵات ئامانجگەلی ھاوبەشی زۆریان لە مەڕ سەقام و پاوەجێیی ناوچەکەو داماڵینی چەکی ناڤۆکی لە جیھاندا ھەیە.

گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چوار وڵاتی ئاسیای ناوەندیی ئوزبەکستان، قڕقیزستان، کازاخستان و و تورکمەنستان لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەوە دەستی پێکرا.

سەرپەیڤ