نیسان 12, 2021 07:36 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لەسەر گەشەپێدانی هاریکاریەکان لە گەڵ ئێران

سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لەسەر پەرەپێدان و قوڵکردنەوەی هاریکاریی سئول لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە .

چانگ سای کیون رۆژی یەکشەممە  لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لە گەڵ ئیسحاق جەهانگیریی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران بە ئاماژە بە پێوەندی مێژوویی ئێران و کۆریای باشوور گوتی : ساڵی داهاتوو شەستەمین ساڵی پێوەندیی دوو وڵاتە و پێوەندیی گەرموگوڕ و برایانەی ئێران و کۆریای باشوور درێژەی دەبێت .

سای کیون سەردانەکەی خۆی بۆ تارانی نیشاندەری ئێرادەی کۆریای باشوور و گەشەپێدانی  پێوەندیی دوو قۆڵیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد و گوتی : ئەم سەردانە دەبێ مایە بەهێزبوونی پێوەندیەکان بێت . ناوبراو جەهانگرییشی بۆسەردانی کۆریای باشوور بانگێشت . 

چانگ سای کیون باسی هەوڵی کۆریای باشوور بۆ ئازادکردنی دراییە دەستبەسەرداگیراوەکانی ئێرانیشی کرد و هیوای خواست ، دوو وڵات بە چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان بەرەو دواڕۆژێکی رووناک هەنگاو بنێن .

سەرپەیڤ