نیسان 13, 2021 09:43 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: پیتاندن لە دامەزراوەی نەتەنز پەکی نەکەوتووە

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێوەنەتەوەییەکان لە ڤییەنا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پیتاندن لە نەتەنز پەکی نەکەوتووە، جەختی کرد: ڕەوتی گۆڕینی ئەو مەکینانەی « IR-1 » وا زەبریان وێکەوتووە بەلەسەدا ٥٠ی ھێزی زیاتری پیتاندن خێرا دەستی پێکراو مەکینە تازەکانیش دەکەونە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم غەریب ئابادی» لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنی دا سەبارەت بە بەرنامەی ئێران لە ھەمبەر ئەو ھەوڵە تێکدەرانەیەی لە دامەزراوەی پیتاندنی شەھید «ئەحمەدیی ڕەوشەن» ئەنجامی گرت،وتی: بەرپرسایەتیی ئەو کارە تێکدەرانەیە لە ئەستۆی ڕژێمی زایونییە.

ناوبراو ئامانج لەو ھەوڵە تێکدەرانەیەی لواز کردنی ورەو تێکۆشانی پسپۆڕانی ناڤۆکیی ئێران ڕاگەیاندو وتیشی: ئەزمونەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئێرانی ئیسلامی دوای وەھا پەلەقاژیەک ھێزمەندتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە.

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ئاژانسی نێوەنەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پیتاندن لە دامەزراوەی نەتەنز پەکی نەکەوتووە، وتیشی:ڕەوتی گۆڕینی ئەو مەکینانەی « IR-1 » وا زەبریان وێکەوتووە بەلەسەدا ٥٠ی ھێزی زیاتری پیتاندن خێرا دەستی پێکراو مەکینە تازەکانیش دەکەونە گەڕ.

ناوبراو باسی ناردرانی نامەیەکیشی کرد بۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێوەنەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەم بارەیەوەو وتی: داوای لێکراوە ھەتا وێڕای ڕاگەیاندنی ھەڵوێستێکی زوڵاڵ لەم پەیوەندییەئدا، ئەو ھەنگاوە تیرۆریستیەش ئیدانە بکات.

سەرپەیڤ