نیسان 13, 2021 14:33 Asia/Tehran
  • عەراقچی بەرەو نەمسا وەڕێکەوت

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران، بۆ بەردەوام کردنی دانوستان لەگەڵ تاقمی چوارو یەک بەرەو ڤیەنای پێتەختی نەمسا وەڕێکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران ڕۆژی سێ شەممە بۆ بەردەوام کردنی دانوستان لەگەڵ تاقمی چوارو یەک بەرەو ڤیەنای پێتەختی نەمسا وەڕێکەوت.

ھەژدەھەمین خولی دانیشتنەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوییەوە بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەشداریی یاریدەرانی سیاسیی ئێران و وڵاتانی چوارو یەک بەرپا کرا.

نوێنەرانی ئەم وڵاتانە بڕیاریشیان دا دانوستانەکان بە شێوەی ئامادەبوونیش لە ڤییەنا بەڕێوە بەرن. لە ئێستادئا دوو کارگروپی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان و ھەنگاوی ناڤۆکی بە شێوەی ھاوتەریب خەریکی ئامادەکردنی بەستێنی پێویستن.

لە دانیشتنەکەی ڕۆژی ھەینی دا بڕیار درا لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیەوە واتە سبەینێ دانوستانەکان لە ڤییەنا بەردەوام بکرێت.

سەرپەیڤ