نیسان 13, 2021 17:23 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھاوکات بوونی دانوستانی ڤییەناو کرداری تێکدەرانی دوژمن بە ھەڵکەوت نییە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ھاوکات بوونی دانوستانی ڤییەناو کرداری تێکدەرانی دوژمنی لە دامەزراوەی ناڤۆکی «نەتەنز» بە ئەنقەست زانی.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکەی دامەزراوەی نەتەنز نووسی: بە دڵنیایەوە دوژمن ناتوانێ زانست و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی ئێرانی بۆ پاشەوە بگەڕێنێتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاوکات بوونی دانوستانی ڤییەنا و کاری تێکدەرانەی دوژمن ناتوانێ بە ھەڵکەوت بێت، وتیشی: گەلێک جار نینۆکی خوێن پێوە مێییوی دوژمنمان لە پشت دەستەوانەی مەخمەڵینی ئەوبەری مێزی دانوستانەکانەوە بینیوە.

سەرپەیڤ