نیسان 15, 2021 22:26 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی خوێندکاران بۆ داکۆکی لە دەستکەوتە ناڤۆکییەکان و ئیدانەکردنی ھەوڵی تێکدەرانە لە دامەزراوەی نەتەنز

خوێندکارانی زانکۆ جۆربەجۆرەکانی ئێران بە ئەنجام دانی گردبوونەوەیەک، بەیاننامەیەکیان بۆ داکۆکی لە دەستکەوتە ناڤۆکییەکان و ئیدانەکردنی ھەوڵی تێکدەرانە لە دامەزراوەی نەتەنزی ئەم وڵاتە دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، خوێندکارانی ئێرانی ڕۆژی پێنج شەممە بە گردبوونەوە لە بەردەم دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستکەوتە ناڤۆکییەکانی ئێران پشتیوانییان کردو کرداری تێکدەرانە لە دامەزراوە ی ناڤۆکیی نەتەنزیان شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: دوای تیرۆر کرانی زانستوەری ناڤۆکیی ئێران شەھید «موحسینی فەخری زادە» و بە مەودایەکی کەمتر لە ساڵێک کاری تێکدەرانە لە دامەزراوەی نەتەنز، ھەمیسان شایەتی تیرۆریزمی ناڤۆکین لە دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایونییەوە.

خوێندکارانی ئێرانی لەم بەیاننامەیەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بە پێی سیاسەتی یەکلایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەنیا کاتێک دەتوانین باسی گەڕانەوە بۆ پشت مێزی دانوستانەکان بکەین کە تەواوی بایکۆتە ملھوڕانەکان ھەڵوەشێنەوەو ئێران ڕاپەڕێندرانی تەواوی بەڵێنمەندییەکانی ئەمریکا تاقی کاتەوە.

ھەروەھا خوێندکاران داوای وەدەرنرانی تەواوی پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیشیان کردوە لە بەر شۆڤاری کردن و بەشداری لە دڕندەکارییەکانی دژی گەلی ئێران.

سەرپەیڤ