نیسان 16, 2021 14:07 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئەورووپییەکان دەبێ سوور بوونی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکاندا پیشان بدەن

یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی لە ڤییەنا بە ئاڵۆز زانی و وتی: ئەورووپییەکان دەبێ سوور بوونی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکاندا پیشان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە وتووێژێکدا پاش دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران حەز بە دانوستانی تاقەت پڕوکێن ناکات، پێی داگرت: دەبێ لە کردەوەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوێت کە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن خێراییەکی گونجاوو لۆژیسکانە لە ئارادایە، ئەگینا ئێران ھیچ ھۆیەک بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکان نابینێت.

«عەراقچی» لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بۆ ڕووداوە تیرۆریستییەکەی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز وتی: ئەمە شتێک نییە کە بشێ بە ئاسانی بەلای دا تێپەڕ بین.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تاران چاوەڕوانە وڵاتانی دانوستانکار ئەم ڕووداوە ئیدانە بکەن و ئەمەش چاوەڕوانییەکی بەبڕشتانەو ڕەوایە، وتیشی: ڕووسیاو چین نەبێ، ئەو سێ وڵاتەی ئەورووپا نەک ھەر ئەو کارەیان نەکردووە، بەڵکو لە بواری بایکۆتەکانیش دا ھێندێک بابەتی دیکەیان زیاد کردووەو ھەر ئەمەش وایکرد کە نیازپاکیی ئەورووپییەکان لە ڕوانگەی ئێرانەوە بچێتەژێر نیشانەی پرسیارەوە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتیشی: لە ئێستادا ئەگەر لایەنە ئەورووپییەکان و ئەمریکا توانیان ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن، ئەوسا ئێرانیش بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

سەرپەیڤ