نیسان 17, 2021 17:27 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 319 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21312 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 319 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 66 هەزار و 327 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 215 هەزار و 445 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 772 هەزار و 688 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

بە پێی ئاماری فەرمیی وڵاتان پەتای کۆرنا تا ئێستا زیاتر لە 140 میلیۆن کەسی لە جیهان دا تووش کردووە و زیاتر لە 3 میلیۆن کەسیش بە هۆی پەتای کۆڤید - 19 گیانیان لەدەستداوە .

سەرپەیڤ