یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران : لێکگەیشتنێکی نوێ خەریکە سەردەگرێ
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە پێدەچێ لێکتێگەیشتنێکی نوێ خەریکە پێکدێ ، گوتی :دانوستانی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی گەیشتووە بە قۆناغێک کە لایەنەکان دەتوانن لەسەر دەقێکی هاوبەش دەست بە کار بکەن .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەید عەباس عەراقچی یاریدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانیشتنی رۆژی شەممەی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی( بەرجام) لە ڤیەنا گوتی :پێدەچێ لێکگەیشتنێکی نوێ خەریکە پێکدێت و هاوبەشیی لە ئامانجی دواجار ئێستا لە نێو ئەوان دا هەیە و رێبازێک کە دەبێ تەی بکرێت ، ئێستا هەندێ ناسراوە .
عەاقچی گوتیشی : لە چوارچێوەی دەقی هاوبەش دا گەیشتن بە رێککەوتنێک کە داواکاریەکانی ئێران و داواکاریی لایەنی بەرامبەر بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا دابین بکات ، ڕوون و دیارە .
دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی 1+4 لە ڤیەنا بەڕێوەچوو .