بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەنجامدەری کاری تێدەرانە لە ناوەندی ناڤۆکیی نەتەنز
نیسان 17, 2021 22:43 Asia/Tehran
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند ، ئەنجامدەری کاری تێکدەرانە لە ناوەندی ناڤۆکیی نەتەنز ناسراوە .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ھەواڵی یانەی ھەواڵنێرانی لاو ، رەزا کەریمی ئەنجامدەری سەرەکیی ئەم کارە تێکدەرانە کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ناسراوە ، بۆ دەرەوەی ئێران رایکردووە ، بەڵام ھەنگاوی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی لە رێگەی یاساییەوە دەستپێبووە .
یەکشەممەی رابردوو بەشێکی کارەبای دامەزراوەی پیتاندنی شەھید ئەحمەدی رۆشەنی نەتەنز ، تووشی رووداو بوو .
عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران جەختی کردەوە ئەم کارە تێکدەرانە بووە و سەرەداوەکانی دۆزراونەوە .