نیسان 18, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 405 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21644 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 405 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 66 هەزار و 732 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 237 هەزار و  89 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 785 هەزار و 358 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ