نیسان 19, 2021 10:07 Asia/Tehran
  • ئێران یەکێ لە دە وڵاتی گرینگی بەرهەمهێنەری پۆڵا لە جیهاندا

کۆمەڵەی جیهانیی پۆڵا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران لەمانگی فێڤرییەی٢٠٢١ بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی٢٠٢٠دا سەتی 11.5 زیادی کردووە.

 

 

کۆمەڵەی جیهانیی پۆڵا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران لەمانگی فێڤریەی٢٠٢١ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی٢٠٢٠ بە هەڵکشانی١١.٥ لەسەت گەیشتووەتە٢.٣ملوێن تۆن.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران لەدوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینی گەیشتووەتە پێنج ملوێن تۆن کە لە چاوی ساڵی پار٢٠٢٠ هەڵکشانی١٠.٨ لەسەت  پێشان دەدا.

بەپێی ڕاپۆری کۆمەڵەی جیهانیی پۆڵا، ئێران لە فێڤرییەی٢٠٢١دا لە کەوتووەتە پلەی دەیەم لەنێو گەورەترین بەرهەمهێنەرانی پۆڵای جیهان.

چین بە بەرهەم هێنانی٨٣ملوێن تۆن، هیندستان بە٩.١ ملوێن تۆن و ژاپۆن بە٧.٥ملوێن تۆن لەریزی یەکەم هەتا سێهەمی بەرهەمێنانی پۆڵا لەجیهاندان.

لەباری گەشەی بەرهەمهێنان، ئێران بەتۆمارکردنی گەشەی١١.٥ لەسەتی لەفێڤریەی٢٠٢١دا، زیاترین گەشەی بەخۆتەرخان داوە بەبەراوەرد لەگەڵ فێڤریەی٢٠٢٠ لەنێو دە وڵاتی یەکەمی بەرهەمهێنەری پۆڵادا.

لە دیسەمبەری ساڵی٢٠١٩وە تائێستا، جیهان بەرەوڕووی بلاوبوونەوەی بەرفراوانی کۆڤید-١٩یەو بەشێوەی بەرفراوان پیشەسازیەکان، کارگەکان وتاڕادەیەک هەموو وڵاتانی خستووەتەباری پشوودان و خەساری ئابوری زۆری لەجیهاندا بەدواوە بووە بەڵام گەشەی بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران پۆزێتیڤ ماوەتەوە.

ئێران لەمارسی٢٠٢٠یش زیاترین بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی بەخۆتەرخان دابوو لەنێو دە وڵاتی یەکەمی بەرهەمهێنەری پۆڵای جیهاندا

سەرپەیڤ