نیسان 21, 2021 11:33 Asia/Tehran
  • ساڵحی: پیتاندنی لەسەدا٦٠ی ئۆرانیۆم توانایی ناڤۆکیی ئێرانی بە دوژمنان سەلماند

سەرۆکی ڕێکخراوەی ناڤۆکیی ئێران وتی: بە پیتاندنی لەسەدا٦٠ی ئۆرانیۆم وێڕای دابین کردنی پێداویستییە نێوخۆییەکان، توانایی ناڤۆکیی ئێرانمان بە دوژمنان پیشان دا.

«عەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە تەوەرەی لێکدانەوەی  ڕووداوە تێکدەرانەکەی بنکەی ناڤۆکیی نەتەنز، وتی: ئەو کێبڵانەی کە لەم ڕووداوەدا توشی تەگەرە ھاتن خێرا گۆڕدران و لە ئێستادا کارەبای سەرەکیی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز کارایە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی: لە بەر ئەو تەگبیرانەەی کە کراوە پیتاندن لە نەتەنز قەت تەنانەت لە کاتی بڕانی کارەباش پەکی نەکەوت و لە ئێستاش دا چەندین زنجیرەی سانتریفیوژ لەو شوێنەی وا کارەباکەی توشی کێشە ھاتبوو، ھەمیسان کەوتوونەتەوە کار.

ساڵحی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئامانجی دوژمن کە پەک خستنی پیتاندن لە ئێراندا بوو، سەری نەگرت، وتیشی: بە پشتبەستن بە یاسای مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئێمە خێرا پیتاندنی لەسەدا ٦٠ مان بۆ دابین کردنی پێداویستییە نێوخۆییەکان دەست پێکردو توانایی خۆماڵیی ئەم وڵاتەمان پیشانی دوژمنان دا.

سەرپەیڤ