نیسان 26, 2021 15:53 Asia/Tehran
  • شاندی دانوستانکاری ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەراقچی بەرەو ڤیەنا کەوتەڕێ

تیمی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی بەرەو ڤیەنا کەوتەڕێ .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، تیمی دانوستانکاری ئێرانی بە سەرۆکایەتی سەید عەباس عەراقچی بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی بە ئامادەبوونی لێژنەکانی ئێران و گروپی 1+4 بەرەو ڤیەنا کەوتەڕێ . 

لە دوایین دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتانی ناڤۆکی کە 31ی خاکەلێوە لە ڤیەنا کۆتایی ھات ، وڵاتانی بەشداربووی بەرجام رێککەوتن جیا لە دوو گروپی پسپۆڕیی ئێستا ( لە بواری ھەڵوەشاندنی باکۆتەکان و ناڤۆکی) ، حەوتەی داھاتوو گروپی پسپۆڕیی سێھەمیش بۆ وتووێژ لە بارەی رێکاری کردەیی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ھەڵوەشانی بایکۆتەکان و لە پاشان گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی پێک بێت . 

لیژنەکان دوای راوێژکار لە پێتەختەکانی خۆیان ، ئەم حەوتەیە وتووێژی تەکنیکی و پسپۆڕیی بەردەوام دەکەن . 

سەرپەیڤ