دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 496 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395779-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_مردنی_496_کەسی_دیکە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21026 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2021 13:06 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 496 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21026 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 496 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 70 هەزار و 70 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 417 هەزار و  230 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 892 هەزار و 229 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.