نیسان 29, 2021 13:00 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمۆلئەنبیاء(ص)

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بڕیارێکدا فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمۆلئەنبیاء(ص)ی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لرە بڕیارێکدا ئەمیری سەرتیپ «قادر ڕەحیم زادە»ی کرد بە فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمۆلئەنبیاء(ص).

سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران، لە دەقی بڕیارەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەمیری سەرتیپ «قادر ڕەحیم زادە»، بە سەرنجدانی بەڵێنمەندی و شیاوەتی و ئەزمونە بەبایەخەکانی بەڕێزتان و بە پێی پێشنیاری فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پۆستی سەرکردایەتیی بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمۆلئەنبیاء(ص)تان پێ دەسپێرم.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ھەروەھا لەم بڕیارەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھەڵوێستی یەک ھێزمەند کردن و گۆڕانکارییانە لە ئاراستەی بەرەڤانیی دزەھەڵنەگر لە ئاسمانی وڵات بە کەڵک وەرگرتن لە توانایی و بارستایی ھێزە چەکدارەکان و وڵات و بەھێز کردنی تۆڕی یەکدەست و بەڕۆژی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی بەرگریی ئاسمانی، لەو بابەتانەیە کە چاوەڕوان دەکرێت.

سەرپەیڤ