May 02, 2021 06:48 Asia/Tehran
  • زەریف: دەستەڵاتی سەردار«سولەیمانی» لەپاش شەھید کرانی زیاتر بووە

وەزیری دەزەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: دەستەڵاتی سەردار «سولەیمانی» لەپاش شەھید کرانی زیاتر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە تەنیا ئامێری ماددی نییە کە دەستەڵات دەخولقێنێ، نووسی: برای ھێژام شەھیدی سپەھبۆد  سەردار «قاسم سولەیمانی» دوای شەھید کرانی دەستەڵاتی لەچاو بەرلە شەھید بوونی زیاتر بووە.

زەریف لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام دا گرتەیەکی کورتی لێدوانکەی لە ساڵی ١٣٩٨ بڵاو کردەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەو لێدوانەی دا لە ئاھەنگی کرانەوەی «ئەنجومەنی زانستی دپیلۆماسیی ئێران» وتوویەتی: ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ئاستی دەستەڵاتی ئێوە تەنیا بە پێوەری ماددی ھەڵناسەنگێندرێت و پێوەرە مەعنەوییەکانی دەستەڵات داگری پشتبەستن بە خەڵک و ڕاوەستان لە بەرامبەر ئامێرەکانی دەستەڵاتن.

زەریف وتیشی: برای بەڕێزم  سپەھبۆدی شەھید  سەردار «قاسم سولەیمانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەگمەن بوو، بەڵام دوای شەھید کرانی دەگمەن تریش بووە، ئەمەش لە بەر ئەوەیە کە تەنیا ئامێری ماددی دەستەڵات نییە کە ھێزودەستەڵات بەدی دێنێ.

سەرپەیڤ