May 04, 2021 12:38 Asia/Tehran
  • شین گێڕان بۆ ساڵگەڕی شەھید بوونی مەولای پارێزکاران ئیمامی عەلی(ع) لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی

ئێرانی ئیسلامی لە شینی شەھید بوونی مەولای پارێزکاران ئیمامی عەلی(ع) ، ئیمامی یەکەمی موسڵمانانی جیھان، سەرلەبەر نوقمی خەم و پەژارەیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٤٢ی کۆچیی مانگی، ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی مای ٢٠٢١ی زایینی، ساڵگەڕی شەھید بوونی مەولای پارێزکاران حەزرەتی عەلی(ع) ئیمامی یەکەمی موسڵمانانی جیھانە.

جەماوەری بڕوادارو لەخوداترسی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی بە ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمی جۆربەجۆر لە شینی ساڵگەڕی شەھید بوونی مەولای پارێزکاران ئیمامی عەلی(ع) سەرلەبەر نوقمی خەم و پەژارەیە.

ئەویندارانی ماڵباتی عیسمەت و تەھارەت(ع) لە ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمامی یەکەمی موسڵمانانی جیھان لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بە ھەڵکردنی ئاڵای کۆتەڵ و بەیاخی ڕەش و ڕەشپۆش کردنی حسەینیە، تەکیە، مزگەوت، سەردەرکەی ماڵ و دوکانەکانیان لە خەمی شەھید بوونی مەولای پارێزکاران حەزرەتی عەلی(ع) دا شینیان گێڕا.

شەوی سێ شەممەش ھەر لە شەوی شەھید بوونی ئیمامی عەلی(ع)، جەماوەری ئێرانی ئیسلامی لەشینی ەولای پارێزکاران فرمێسکی ماتەمینییان ھەڵوەراند.

بەرەبانی نۆزدەھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی چلی کۆچیی مانگی «ئیبنی مولجیم مورادی» لە دەستەی خەواریج، لە کاتێکدا کە ئیمامی عەلی(ع) خەریکی بەجێ ھێنانی نوێژی بەیانی بوو، شمشێرە ژاراوییەکەی کێشا بە سەری موبارەکی دا.

ئیمامی عەلی(ع) دوای زەبر وێکەوتن، لە جێ دا کەوت و پاش دوو ڕۆژ واتە شەوی بیست و یەکەمی مانگی ڕەمەزان شەھید بوو.

ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاواتی قەبووڵ بوونی تاعەت و عیبادەتی ھەموو موسڵمانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، ڕۆژانی زەبروێکەوتن و شەزید بوونی ئیمامی یەکەمی موسڵمانانی جیھان حەزرەتی عەلی(ع) لە تەواوی بیرئازادانی جیھان سەرەخۆشی دەکات.

سەرپەیڤ