May 06, 2021 14:14 Asia/Tehran
  • مەسجدی: زایونیزم دوژمنی ھاوبەش و سەرەکیی موسڵمانانە

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: وڵاتانی موسڵمان بە تایبەت لە ئاستی ناوچەکە دەبێ بزانن کە زایونیزم دوژمنی ھاوبەش و سەرەکیی موسڵمانانە.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس کە لە بەغدا بەڕێوە برا، بە دەربڕینی ئەمەی کە تێپەڕینی کات و سات و داگیرکردنی قودس بۆ زایونییەکان ڕەوایەتی بە دوای خۆی دا ناھێنێ، وتیشی: ئازادکرانی قودس بە جیھاد و خۆڕاگری مسۆگەر دەبێت، ناکرێ لە بەرامبەر داگیرکاری و زۆر و چەک بەکارھێنان ھەڵوێستێکی سازشکارانە بگیردرێتە بەر.

باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە خۆڕاگریی ئیسلامی ڕۆژلەدوای ڕۆژ خەریکە ھێزمەندتر دەبێت، وتیشی: دوژمنانی ئیسلام لەژێر ناووناتۆری جۆربەجۆری وەک شوننەو شێعە ناکۆکی دروست دەکەن کە نابێ پێیان ھەڵخەڵەتێین.

«مەسجیدی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستب تاک بە تاکی موسڵمانانە و برایانە سەر بە ھەر ھۆزو ئایینزایەکیش بن، وتیشی: ئیستیکبارو زایونیزم بۆ ئەوەی کە ئاسایشتی ئیسرائیل دابین بکات کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دوژمنی موسڵمانان دەناسێنێ، کەچی ئێمە قەت ھیچ گرزفتێکمان لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و دراوسێ نییە.

سەرپەیڤ